بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە خەراپترین خواردنەکان بۆ پێش نوستن دەدرێت:
ئەو خۆراكانەی ئاویان تێدایە:
وەك شوتی، كاڵەك و خەیار، ئەگەر پێش نوستن بخورێن وادەكات کە شەوان خەبەرت بێتەوە و زو زو میز بكەیت، ئەمەش سیستەمی خەو تێكدەدات.
خواردنی تون:
دەبنە هۆی دڵەكزێ، پلەی گەرمی لەش بەرز دەكەنەوە و شەو ئارەقی زۆر دەكەیتەوە.
مۆز:
بەهۆی ڕێژەی زۆری پۆتاسیۆم ڕەنگە توشی بەدهەرسیت بكات، باشترە پێش ژەمی ئێوارە بخورێت.
سێو:
لەگەڵ ئەوەی سوودی هەیە، بەڵام شەكری زۆری تێدایە، توشی دڵەكزێت دەكات.
چەرەسات:
وەكو بادەم، فستق و گوێز كالۆرییەكی زۆری تێدایە و كێشی جەستە زیاد دەكات ئەگەر بەسەریدا بخەویت.
شوكولاتەی ڕەش:
ڕێژەیەكی زۆر لە كافایینی تێدایە، ئەگەر شەوان بیخۆیت خەوت دەزڕێنێت./.