بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەمیعە غەلاب ڕایگەیاند کە سامەڕا بووەتە پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی و بەم بۆنەشەوە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ئەم شارە دەست پێدەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لێژنەی ڕۆشنبیری و گەشتیاری پەرلەمانی عێراق شاری مێژوویی و پیرۆزی سامەڕای بە سەرکردووەتەوە.
غەلاب وتی کە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری سامەڕا سەرجەم ژێرخانەکان، گەڕەکەکان، ناوەندە گەشتیارییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پێویست بۆ گەشتیاران لە خۆ دەگرێت.
سامەڕا شارێکە لە پارێزگای سەلاحەدین کە کەوتووەتە 125 کیلۆمەتری باکوری بەغدا.
لە بەڵگە مێژووییەکاندا هاتووە کە سامەڕا لە پاش بەغدا پایتەختی حکومەتی عەباسییەکان بووە و پێشتر بە ناوی ” سر من رای ” بووە. موعتەسەم خەلیفەی عەباسی لە ساڵی 835 ی زائینی ئەم شارەی کردە پایتەختی حکومەتەکەی.
زۆربەی بینا و ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەم شارە بە هۆی هێرشی مەغولەکانەوە ڕووخان.
سامەڕا لای شێعەکان پێگەیەکی مەزهەبی زۆری هەیە و مەزاری پیرۆزی هەر دوو ئیمام عەلی نەقی و حەسەن عەسکەری (درودی خودایان لە سەر بێت) ی تێدایە.
مزگەوتی گشتی سامەڕایش یەکێکە لە بینا گرنگەکان کە مینارەکەی ناوبانگێکی زۆری هەیە./.