بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش خۆپێشاندانی ژمارەیەک لە دانیشتووانی تورکیا لە دژی بوونی بنکەی سەربازی ئەمریکا، چەندین بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە بنکەی ئینجەرلیک لە پارێزگای ئەدەنە پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە هەیە.
چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایانگەیاندووە کە بنکەی سەربازی ئاسمانی ئینجەرلیک لە پارێزگای ئەدەنە لە باشوری ئەم وڵاتە سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەیە.
ئەم لێدوانانەش پاش ئەوە بووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کوشتنی یەک ملیۆن و 500 هەزار لە ئەرمەنەکانی لە لایەن عوسمانییەکانەوە لە میانەی شەڕی جیهانی یەکەم بە جینۆساید ناو برد.
سەرۆک کۆماری تورکیا ساڵی 2019 ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی دەتوانێت لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کوشتنی ئەرمەنەکان، بنکەی سەربازی ئینجەرلیک دابخات./.