بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە هۆی خواردنی سوێر و چەور و خەمەوە تووشی خەڵک دەبێت.
زانیارییە تەندرووستییەکان ئاشکرای دەکەن کە پەستانی خوێنی کەسێکی ئاسایی 180/80 میلی مەتر جیوەیە بەڵام ئەم ڕێژەیە بە پێی تەمەن و ڕەگەز و زۆر هۆکاری دیکە دەگۆڕێت، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن مەترسیدارە لە بەر ئەوەی کە مەترسی جەڵتە و مردن زیاد دەکات.
هەندێک هۆکار هەیە کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، وەک خۆراکی چەور، خواردنە کحولییەکان، تەمەن، قەڵەوی، جگەرەکێشان و هتد… بەڵام لە گەڵ ئەمانەشدا دەکرێت لە ڕێگای هەندێک خۆراکەوە بەرزی پەستانی خوێن دابەزێت.
پەتاتەی شیرین:
پەتاتەی شیرین بڕی 541 میلی گرام لە پۆتاسیۆم و 4 گرام لە ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە نزمبوونەوەی پەستانی خوێن و دەتوانیت ڕۆژانە زیادی بکەیت بۆ ژەمەکانت.
شووتی:
بە خواردنی شووتی بەرزی پەستانی خوێن نزم دەبێتەوە لە بەر ئەوەی کە بڕێکی زۆر لە کالۆری و پۆتاسیۆمی تێدایە.
شلیک و شاتوو:
شلیک و شاتوو بڕێکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە و دژە ئۆکسانن، یارمەتیدەرن لە نزمبوونەوەی بەرزی پەستانی خوێن.
چەوەندەر:
چەوەندەر بەسوودە بۆ تەندرووستی و یەک کوپی دەتوانێت پەستانی خوێن نزم بکاتەوە.
پاقلەمەنییەکان:
دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و پرۆتین و پۆتاسیۆم کە بۆ نزمکردنەوەی پەستانی خوێن بەسوودن./.