بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە محەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ پێنج شەممە لە درێژەی گەشتە ناوچەییەکەی دەگاتە وڵاتی کوێت.
خەتیب زادە وتی کە وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەردانەدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کوێت سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها دۆخی ناوچەکە وتووێژ دەکات.
ئەمەش چوارەم وێستگەی گەشتە ناوچەییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانە. محەممەد جەواد زەریف لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی وڵاتانی قەتەر، عێراق و عۆمانی کرد./.