بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن لە میانەی کۆبوونەوەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکا وتی: ئەمریکا ویستی پاراستنی پێگەی سەربازی خۆیی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهاندا هەیە و ئەمەش بە سەرۆک کۆماری چین ڕاگەێندراوە.
ناوبراو وتی: بە سەرۆک کۆماری چین ڕاگەێندراوە کە ئەمریکا هاوشێوەی ئەوەی کە لە گەڵ ناتۆ هاوکاریی هەیە، لە ئاسیاش پێگەی سەربازی خۆی دەپارێزێت.
بایدن وتی کە لە نزیکەوە لە گەڵ هاوپەیمانان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دۆسیەکانی ئێران و کۆریای باکور لە ڕێگای دیپلۆماسی و ڕێگرییەکانی دیکەوە هاوکاری دەکەین.
ڕاشیگەیاند کە کاتی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان گەیشتووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕووسیاش وتی کە ئەمریکا هەوڵی ئاڵۆزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان نادات بەڵام هەندێک بڕیاری مۆسکۆ کاردانەوەی بە دواوە دەبێت./.