بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە، وتی: بە تێڕوانینی هاوبەش لە سەر بنەمای وتووێژ، ئەم دوو وڵاتە گرنگەی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام دەتوانن بە تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان، بگەنە وەرزێکی نوێی هاوکاری و پێکەوەبوون لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
ناوبراو وتی کە ئێران بە پێشنیار و دەستپێشخەرییەکانی هەردەم پێشەنگی وتووێژ و هاوکاری ناوچەیی بووە و ئێستاش لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان دەدەین.
خەتیب زادە هیوای خواست کە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە دەسپێکی یەکڕیزی کۆمەڵگای ئیسلامی و لەناوبردنی شەڕ و ئاوارەیی و ناسەقامگیری./.