بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی گەشتە دیپلۆماسییەکەی بۆ ناوچەکە ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە عۆمان و لە گەڵ بەدر بن حەمود بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
زەریف جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و عۆمان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کردەوە و ستایشی ڕۆڵی عۆمانیشی کرد لە ڕۆڵی ئەرێنیی لە دۆسیەکانی هاوپەیوەند بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
بەدر بن حەمود بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمانیش بە هەمان شێوە داوای پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی کرد./.