بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەوە سەلمێندراوە کە نوستنی کەمتر لە شەش کاتژمێر مەترسی بێ ئاگایی بە ڕێژەی لە سەدا 30 زیاد دەکات، وەک لەدەستدانی توانای بیرکردنەوە و بیرهاتنەوەی شتەکان.
ماوەی نوستن گرنگی زۆری هەیە لە سەر چالاکییەکانی مێشک، ئەم مەترسییە لە پاش تەمەنی 50 ساڵییەوە بە سەر مرۆڤەکانەوە دەردەکەوێت.
بە پێی توێژینەوەکان، کاتژمێرەکانی نوستن لە گەڵ تەمەنی مرۆڤەکان دەگۆڕێت بەڵام بە گشتی کەسێکی پێگەیشتوو پێویستی بە 7 تا 9 کاتژمێر خەو لە 24 کاتژمێردا هەیە./.