بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە دوایین کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ڕەزامەندیی لە سەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی هاوردەی کارەبا بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی بە تایبەت لە وەرزی هاویندا دەربڕی.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی کە ڕەزامەندی لە سەر هاوردەی 300مێگاوات کارەبا دراوە و پەسەند کراوە.
حەسەن نازم ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا نەکرد کە بڕیارە عێراق لەوانەوە کارەبا هاوردە بکات.
بە وتەی ناوبراو، بڕیارەکەی حکومەت بۆ ئەوەیە کە عێراق لە وەرزی هاویندا تووشی کێشەی کەمبوونی کارەبا نەبێتەوە./.