بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاڵەک باشترین چارەسەرە بۆ هێشتنی ترشەڵۆکی گەدە و کرداری هەرس ئاسان دەکات، هەروەها سوودی بۆ گورچیلەکان هەیە لە بەر ئەوەی کە کرداری میزکردن زیاد دەکات.
خواردنی کاڵەک مرۆڤەکان لە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات و ژمارەیەک مادەی سوودبەخش بە جەستەیان دەبەخشێت.
کاڵەک یارمەتیدەرێکی باشە لە دابەزاندنی کێشی زیادە، هەورەها ڕێگری دەکات لە زیادکردنی خانەکانی شێرپەنجە و بە تایبەت شێرپەنجەی سییەکان و پێست.
خواردنی کاڵەک ئارامی دەبەخشێت بە دەروونی مرۆڤەکان، هەروەها بۆ ئەو کەسانەش باشە کە کێشەی کەم خوێنییان هەیە./.