بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە بەرهەم ساڵح لە گەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.
تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم و … لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم سەردانەن./.