بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە وەبەرهێنانی هاوبەشی ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی لە گەڵ ڕووسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی: تا یەک مانگی دیکە ئەو پرۆسەیە دەست پێدەکات.
جەلالی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئێران دەیەوێت ببێتە جەمسەری بەهێزی وەبەرهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنای ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.