بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە 100 گرام پیاز نزیکەی 40 کالۆری هەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی و ترشی ئەسکۆربیک. پیاز سیستەمی بەرگری جەستە ڕێکدەخات، لە بەر ئەوەی کە چەندین مادەی ڕووەکی تێدایە کە ڕێگری لە گەشەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەگرێت، لە گەڵ ئەوەشدا کرداری هەرس و حەزی خواردن باشتر دەکات، جەستە بۆندار دەکات و لە ژەهر پاکی دەکاتەوە.
بە هۆی بوونی ڤیتامینەکانی بی لە پیازدا بۆ خوێن بەسوودە، بە تایبەت خرۆکە سورەکان بەرهەمدەهێنێت و چارەسەری کۆلیسترۆڵ و ڤیتامین دی دەکات، بڕێکی زۆر سیلیکۆنی تێدایە کە بۆ سوڕی خوێن و ئێسک و قژ بەسوودە.
لە گەڵ ئەم سوودانەی پیاز بەڵام هەندێک کەس ناتوانن بەکاری بێنن، تەنانەت نابێت لە خۆراکەکانی ڕۆژانەیاندا بوونی هەبێت، وەک ئەوانەی بە دەست هەوکردنی پەنکریاس و گەدە و برینی گەدەوە دەناڵێنن. ئەوانە نابێت پیازی تازە بخۆن، لە بەر ئەوەی کە ئاستی ترشەڵۆکی گەدە زیاتر دەکات و باشترە کە پیازی پیشاو و یان کوڵو بخۆن.
ئەگەر کەسێک ئەو گرفتە تەندرووستییانەی نەبێت دەتوانێت ڕۆژانە سەلکێک پیازی قەبارە مامناوەند بخوات./.