بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فستیڤاڵە کە تایبەتە بە ڕکابەرایەتی کردنی بەرهەمەکانی ژنانی دروستکەری فیلم، خەڵاتێکی بە ئێران بەخشی.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فستیڤاڵەکە بەخشرایە ڕەزا شێخ ئەنساری بەبۆنەی ڕۆڵ گێڕان له کورتە فیلمی ئەمریکا لە دەرهێنانی مێهرنووش فێترەت.
شەشەمین فستیڤاڵی جیهانی فیلمەکانی ژنان_ی “ئارتمیس” لەم خولەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ۱۰ی نیسان تاکوو ۱۰ی ئایار بەشێوەی ئۆنلاین فیلمە هەڵبژێردراوەکان نمایش دەکات.