بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، دەروازە سنورییەکان، خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان، چەندین کێشە و گرفتی لەم بەشانەدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم تاوتوێ و داوای چارەسەرکردنیانی کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند کە هەرێم خوازیاری باشترین پەیوەندییە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانیش لە بواری بازرگانی و بە تایبەت ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوان هەر دوو لا، فەرمانی پێویستی بۆ وەزیرە ئامادەبووەکانی ئەو کۆبوونەوە دەرکرد.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر گرنگی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕێگری لە هەنگاوەکانی دژ بە ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە کردەوە./.