بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێران دراوسێمانە و بەرژەوەندی و سیاسەتی خۆی لە عێراق هەیە و سیاسەتەکانی ئێمەش ڕوون و ئاشکرایە.
ناوبراو وتی: دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ هەموو دراوسێکان هەبێت، لە نێویشیان ئێران و بەرژەوەندی بازرگانی و ئەمنی هاوبەشمان هەیە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی کە هیوادارین پەیوەندییەکانمان لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش بەدوور لە دەستێوەردان لە کاروباری یەکتر بەهێزتر بێت./.