بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە محەممەد جەواد زەریف هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و بە گەرمی پێشوازی لە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەکات./.