بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەغدا لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووە.
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە کە 25 کورسی پەرلەمانی عێراقی هەیە.
ناوبراو یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقە و تەنیا سەرکردەیەکە کە حکومەتەکەی ئێستای مستەفا کازمیی بە لاوە پەسەند نەبووە./.