بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد زیا سراج سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری کابول وتی: ئەو تیرۆریستانەی کە دەستبەسەر کراون لە وڵاتانی وەک پاکستان، تورکیا، ئەندونیزیا، جەزایر، بەنگلادیش، هیندستان و مالدیڤ هاتوونەتە ئەفغانستان.
ناوبراو وتی کە لە سەدا 60 ی تیرۆریستە دەستبەسەرکراوەکان پاکستانین و لە تاوانە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا دەستیان هەیە.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان وتی: لە هێرشێکی ئاسمانی لە پارێزگای قەندەهار فەرماندەیەکی باڵای تاڵیبان بە ناوی مەلا عەبدولڕەحیم ناسراو بە ئەحمەد ساحیب کە بەرپرسی تەقینەوەکانی ئەم گرووپە بووە، کوژراوە.
ناوبراو وتی کە هێرشەکانی ئەم دواییەی تاڵیبان بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی پارێزراوە بۆ سەرکردەیەکی باڵای کە بڕیارە لە پاکستانەوە بێتە ئەفغانستان.
سراج وتی کە شەڕی ئێستای ئەفغانستان، شەڕی ناوچەکە و جیهانە و نابێت هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بە تەنیا لەم شەڕەدا بمێننەوە./.