بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند کە هەر تاوانێکی ڕژێمی زایۆنیستی بە زووترین کات وەڵام دەدرێتەوە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر هەر تاوان و کردەوەیەکی تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەمان ئاست یان زیاتر کاردانەوەی دەبێت.
لیوا سەلامی وتی کە کردەوە تێکدەرانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرۆکی خۆیان دەگرێتەوە و مەترسییەکی گەورە و ڕاستەقینە ڕوبەڕوی ئەوان دەکاتەوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: وەک چۆن کە تاوانەکانی زایۆنیستەکان بێ وەڵام نەمایەوە و چەند ڕووداوێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بینرا، بە دڵنیاییەوە کە لە داهاتووشدا ئەم ڕووداو و گۆڕانکارییانە بەردەوام دەبێت./.