بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی، بەشداریی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش کرد.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتی: لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد و گەیشتووینەتە چەند خاڵێکی گرنگ.
ناوبراو وتی: عێراق بە وردی چاودێری دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڤیەننا دەکات.
وتیشی کە عێراق ڕۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دەستپێکردووە./.