بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای لە دژی حکومەتی یاسایی کاراکاس ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: پێدانی 150 ملیۆن دۆلار لە داراییەکانی حکومەتی یاسایی ڤەنزولیا بە خۆئان گوایدۆ سەرکردەی نەیارانی ئەم وڵاتە، ئیدانە و ڕەتدەکەینەوە.
سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا وتی: نەیارانی ئێمە بوونەتە باندە مافیاییەکان و سیاسەتیان بە لاوە ناوە و سەرقاڵی دزی و چەتەگەرین.
مادۆرۆ وتی: گوایدۆ و تاقمەکەی لەم پارەیە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ڤەنزولیا کەڵک وەردەگرن و ئەو پارەیەی کە لە دەرەوە دەستی بە سەردا گیراوە، مافی خەڵکی ڤەنزولیایە و دەبێت بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە بەکار بهێندرێت./.