بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە دووەم وێستگەی سەردانەکەی نۆ ناوچەکە ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە.
زەریف لەو کۆبوونەوەدا بە بۆنەی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەتی عێراق ڕاگەیاند و وتی هیوادارین مانگی ڕەمەزان ببێتە سەرچاوەی دۆستی و ئاشتی بۆ وڵاتانی ناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێشوازی لە ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکە دەکەین و هیوادارین بەم ڕۆڵەی برایانی عێراقی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ناوچەکە ببینین.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەردانەکەی سبەی سێ شەممە بگاتە هەرێمی کوردستان./.