بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستیین لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی بزوتنەوەی فەتح وتی کە فەڵەستین پێداگری لەوە دەکات هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم ناوچەکان بە تایبەت قودسی ڕۆژهەڵات، پایتەختی فەڵەستین، کەرتی خۆرئاوا و کەرتی غەززە بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی: ستایشی خەبات و بەرخۆدانی دانیشتووانی قودس دەکەم لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
مەحمود عەباس وتی کە هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین بە بێ قودس بەڕێوە ناچێت و خەڵکیش قبووڵی ناکەن.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ڕژێمی زایۆنیستی پابەندی ڕێکەوتنی هەڵبژاردنەکان بکەن.
وتیشی کە قودس و خەڵکەکەی لە دڵ و ناوەندی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانن و بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانیش لەم شارە بە واتای گەڕانەوە بۆ گرێبەستی سەدەیە کە بە خۆڕاگری خەڵکی فەڵەستین پووچەڵکرایەوە./.