بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە، لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووە.
زەریف لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکیی شرۆڤە کرد و هەروەها سوپاسی هاوکارییەکانی عێراقی بۆ پاڵپشتی لەو ڕێکەوتنە و هەڵگرتنی گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی کە تێڕوانینی ئێمە لە سەر ئێران لە چوارچێوەی دراوسێتیدا نییە و تاران بە هاوبەشی ستراتیژی خۆمان دەزانین.
کازمی بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی ئێران لە شەڕی دژ بە داعش وتی کە ئەم هەڵوێستە هەتا هەتایی لەبیر ناکرێت./.