بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و وتی کە عێراق یەکێک لە گرنگترین وڵاتانی ناوچەکەیە بۆ ئێمە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکی زۆر نزیکمان پێکەوە هەیە، گەلی ئێران و عێراق لە بەرامبەر دوژمنە هاوبەشەکان لە سەدامەوە تا داعش لە گەڵ یەک خەباتیان کردووە و سەرکەوتوویش بوون و هاوکارییەکی بەربڵاوی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریمان هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوو شەهیدی ئازیزی ئێمە شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس هێمای خۆڕاگرین لەم دوو وڵاتە و لە هەر ڕوویەکەوە ئێران و عێراق بەسراوەی یەکن.
زەریف وتی: لە بەغدا چەند کۆبوونەوەیەکم لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەبێت و پاشان سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکەم./.