بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میک واڵاس نوێنەری ئیرلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ئاماژەی بە ئاماری باڵای بەندکراوان لە گرتووخانەکانی ئەمریکادا.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە هەر چوار بەندکراوی جیهان، یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمریکادایە، کەی دەتوانین چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە پەرلەمانی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا ئەم تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتی تاوتوێ بکات؟
بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، لانیکەم دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس لە گرتووخانەکانی ئەمریکادان./.