بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتی کە ڕووسیا پرۆسەی جیاکردنەوەی وڵاتانی دۆست و دوژمنی دەستپێکردووە و ئەو وڵاتانەش کە بە دۆست هەژمار ناکرێن ناتوانن لە باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکانی خۆیان هاووڵاتیانی ڕووسیا بەکار بێنن.
ناوبراو وتی کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانێکی بۆ ئەم مەبەستە دەرکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەم بڕیارەی ڕووسیا کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر هەوڵە دوژمنکارانەکەی ئەمریکا.
زاخاروا وتی کە ئەمریکا بە وڵاتێکی دۆست بۆ ڕووسیا هەژمار ناکرێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو فەرمانێکی واژۆ کرد تا مۆسکۆ وەڵامی هەوڵی دوژمنکارانەی وڵاتانی دیکە بداتەوە./.