بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فستیڤاڵە تایبەتە بە ڕکابەرایەتی کردنی فیلمە منداڵانەیەکان یان ئەو فیلمانەی کە سەبارەت بە منداڵان دروست کراون.
کورتە فیلمەکان: خودای کاغەزی (خدای کاغذی) لە دەرهێنانی دانیال مەحمود نیا، دەمامک (ماسک) بەرهەمی سەبا قاسمی، ئاتاری (آتاری)؛ بەرهەمی فەرهاد فداکار و هەروەها دڵی بەفرین ( قلب برفی)؛ لە دەرهێنانی عەلیڕەزا بەیگلۆڕی لەم فستیڤاڵەدا بەشدار دەبن.
فیلمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم فستیڤاڵە لە ۵۰ شوێنی هەڵبژێردراو بۆ نموونە لە ئەنجومەنە سینەماییەکان و مۆزەخانەکان سینەماکانی سەر بە فستیڤاڵەکە و شوێنانی دیکە لەسەر بڕیاری بەرنامەداڕێژانی فستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ نمایش دەکرێن کە فیلمسازە هەڵبژێردراوەکان پاش شەش مانگ دەتوانن نمایش کردنی فیلمەکە ڕابگرن. دەستنیشانکردنی براوەکانیش لە هەر نمایشێک بەشێوەی جیاجیا دەبێت.