بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوسف بن عەلەوی ڕایگەیاند کە سەرجەم ئاماژەکان باس لە سەرهەڵدانی دووەم بەهاری عەرەبی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن هاوشێوەی شۆڕشی یەکەمی گەلانی عەرەبی.
بن عەلەوی وتی: ڕەنگە یەک شۆڕش یان بەهاری عەرەبی بۆ ناوچەکە بەس نەبێت، هەلومەرجی بەهاری یەکەم چۆن بوو، ئایا بەهاری دووەم هاوشێوەی بەهاری یەکەم دەبێت، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و پێویست بە بەهاری دووەم دەکات.
وەزیری دەرەوەی پێشووی عۆمان بە نیگەرانییەوە باسی داهاتووی ناوچەکەی کرد و وتی کە سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی کێشەیە و جیهانی عەرەبی بە گشتی دەگرێتەوە./.