بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: بە بۆنەی ڕووداوە تاڵ و کارەساتە گەورەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدا هاوخەمی خۆم بۆ حکومەت و گەلی برادەر عێراق و بنەماڵەی قوربانییەکان ڕادەگەێنم و لە خودای گەورە بۆ شەهیدانی ئەم ڕووداوە بەخشین و بۆ بریندارەکانیش شیفای بەپەلە دەخوازم.
هاوکات سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی گەل و حکومەتی ئەم وڵاتەوە هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەتی عێراق ڕاگەیاند./.