بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی دەستەی زانایانی بەیروت وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هاتووە کە ئێمە دەستمان لە دەستی ئێوەی فەڵەستینی دەبێت، ئێوە بەردەوام لە گۆڕەپانەکانی خەبات، قارەمانانە بەرگریتان کردووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئێمە داوا لە گەلی فەڵەستین دەکەین کە هیچ کات هیوایان بە ڕژێمە خۆفرۆش و لاوازەکانی عەرەبی نەبێت کە فەڵەستینیان فرۆشتووە و لە دژی بەردەوام پیلانگێڕییان کردووە. دەبێت هەموومان لە گەڵ ئەوانە بین کە بەرگری لە ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری دەکەن، وەک کۆماری ئیسلامی ئێران کە ساڵانێکی زۆرە ئاڵاهەڵگری ئەم ڕێگایە بووە و لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوێستی هەبووە.
دەستەی زانایانی بەیروت هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا لە زمانی شەڕ تێدەگات و هیچ گرنگییەک بە یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان نادات و ئەرکی موسڵمانانیش ئەوەیە کە بە هەر شێوازێک پاڵپشتی لە فەڵەستین بکەن و دەرفەتی لەبیرکردنی ئەم دۆسیە گرنگەی جیهانی ئیسلام نەدەن./.