بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بیست و یەکەمین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی ” بورلی هیلز”ی ئەمریکا میوانداری لە کورت فیلمێکی ئێرانی دەکات.
قیژاندن لە تاران قەدەغەیە (جیغ زدن در تهران ممنوع) لە دەرهێنانی فەربۆد ئەردەبیلی بە نوێنەرایەتی ئێران بەشدار دەبێت لەم فستیڤاڵەدا.
ئەم فستیڤاڵە لە ۲۸ی نیسان تاکوو ۲ی ئایار بەڕێوە دەچێت.
هەروەها کورتە فیلمەکانی؛ بێ شرۆڤە (بدون شرح) لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە و گەردبین (لنز) لە دەرهێنانی ئەمیر حسێن تەبەت لە بیست و پێنجەمین فستیڤاڵی قوتابی “زووم”ی کەنەدا بەشدار دەبن کە لە ۲۲ی نیسان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین فیلمەکان نمایش دەکات.