بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و بەریتانیا هەوڵەکانیان بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دستپێکردووە.
ناوبراو وتی: لە گەڵ مستەفا کازمی کۆبوونەوەمان هەبووە و بەڵێنی چاکسازییدا بەڵام پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە لە بەر ئەوەی کە خۆی بە قەرزداری ئەو شۆڕشەی فەیسبوک دەزانێت کە بە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق ئەویان هێنایە سەر کورسی دەسەڵات.
ئەم بەرپرسەی بزوتنەوەی نۆجەبا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکاش وتی کە لە سەدا 90 ی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا کاری ئەمریکییەکانە تا لەم ڕێگایەوە ڕای گشتی بە لاڕێدا ببەن و ئەوان لە دژی گرووپەکانی خۆڕاگری هان بدەن./.