بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی چەند کۆبوونەوەیەک و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی قەتەری سەردانی دەوحەی کردووە، لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری ئەو وڵاتە کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا وێڕای شرۆڤەی دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری سیاسی و ئابوری و … جەختی لە سەر هەنگاوەکانی داهاتووش بۆ پتەوکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەی زەریف و شێخ تەمیم هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بە تایبەت دانوستانەکانی ڤیەننا لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە ڕێکەوتنی ناوەکی تاوتوێ کرا.
میری قەتەر لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگیدان بە زیاترکردنی هاوکارییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە./.