بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ڕایگەیاند کە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سبەی یەک شەممە بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی وڵاتانی قەتەر و عێراق دەکات.
ناوبراو وتی: سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەم دوو وڵاتە لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، وتووێژە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە و زەریف لە گەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر و عێراق کۆبوونەوەی دەبێت.
زەریف هەفتەی ڕابردووش سەردانی وڵاتی ئەندونیزیای کرد./.