بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی بڕیارگەی قودس بە زانیاری پێشوەختە تیمێکی تیرۆریستییان پووچەڵکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ئەنجامدانی زنجیرە کردەوەیەکی تیرۆریستی گەیشتبوونە یەکێک لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتەش، لەو هەڵمەتە هەواڵگری و سەربازییەدا، سێ ئەندامی ئەو تیمە تیرۆریستییە کوژران و دەست بە سەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەواندا گیرا./.