بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی مەک کێنزی وتی: ئەو لێدوانانە بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەر ئەوەی کە حکومەتی نوێی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق جیدی نییە.
خزعەلی وتی: ئەگەر حکومەتی عێراق بەپەلە ڕوونکردنەوە نەدات، بە واتای ئەوەیە کە وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن و داواکارییەکەی بەغدا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ بایەخێکی نییە و ئەوەی کە بڵاو دەکرێتەوە بە پێچەوانەی ئەوەیە کە لە کۆبوونەوەکاندا باس دەکرێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئەمریکییەکان بەردەوام بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق پاساو دێننەوە و باشترین شێواز ئەوەیە کە وەک ئەفغانستان ناچار بە کشانەوەی هێزەکانیان بکرێن./.