بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی وتووێژەکانی واشنتن – بەغدا و لە سەر داوای حکومەتی عێراق لەم وڵاتە دەمێننەوە.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق یەکەم بەرپرسی باڵای ئەم وڵاتە بوو کە لە دژی ئەو لێدوانە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕاوێژکارییە و بڕیارە نیشتمانییەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دەردەکرێت.
ئەعرەجی وتی کە عێراق پابەندی ئەنجامی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژییە لە نێوان بەغدا و واشنتن و کشانەوەی هێزەکانی بیانی بە پێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو لە لایەن هەر دوو لاوە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە./.