بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە سەردانەکەی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق بە دەرفەتێکی نوێ لە پێناو پتەوکردنی هاوکارییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دادەنرێت.
لە درێژەی پەیامەکەی باڵیۆزی ئێراندا هاتووە: پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەردەوام ستراتیژی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە. لەم پێناوەدا سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ بەغدا پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بەهێزتر دەکات./.