بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و دانیشتووانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی لە دژی پیرۆزییەکان و دانیشتووانی قودس کرد و جەختی لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەکان کردەوە.
خەتیب زادە ستایشی خۆڕاگری و خەباتی بەردەوامی فەڵەستینییەکان بە تایبەت دانیشتووان و گەنجانی شاری قودسی کرد و وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابێت لە بەرامبەر ئەم هەموو تاوان و دەسدرێژییەی زایۆنیستەکان بێدەنگ بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی لە خۆڕاگری تا ئازادی فەڵەستین کردەوە و وتی کە خاکی فەڵەستین تەنیا مافی فەڵەستینییەکانە و ڕژێمی زایۆنیستی ڕژێمێکی داگیرکەرە و تەنیا چارەسەری قەیرانی فەڵەستین بەڕێوەچوونی ڕاپرسییە لە نێو دانیشتووانی ڕەسەنی فەڵەستین./.