بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی دۆکیومێنتاری کارواش لە دەرهێنانی مەحسین سەخا و بەرهەمی کەناڵی دۆکیومێنتاری (مستند) توانی بەشداری لە بەشی کێبڕکێی دوانزەیەمین خولی فستیڤاڵی فیلمە کوردییەکانی لەندن بکات.
دوانزەیەمین فستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی لەندەن لە ۲۶ی خاکەلێوە بەشێوەی ئۆنلاین دەستی پێ کردووە و تاکوو ۷ی گوڵان بەردەوام دەبێت کە فیلمی دۆکیومێنتاری کارواش لە بەرهەمی کەناڵی دۆکیومێنتاری (مستند) توانیویەتی بەشداری لە بەشی کێبڕکێی ئەم خولەی فستیڤاڵەکەدا بکات.
کارواش بە بەشداری نگین فەتاحی و شادمان کامەران باس لە چەند بەشێکی ژیانی ئەم خێزانی داکۆکیکاری ئاژەڵانە لە شاری مەریوان دەکات.
فیستیڤاڵی فیلمە کوردییەکانی لەندن لە ساڵی ۲۰۰۱ەوە دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە.
” گۆڕانکاری لە کوشتارگە” دەچێتە کالیفۆڕنیا
فیلمی سینەمایی گۆڕانکاری لە کوشتارگە بە پرۆدیسۆریی مەهدی کوە زادە و لە دەرهێنانی جەواد دارایی لە نۆزدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕیورساید نمایش دەکرێت.
فستیڤاڵی فیلمی ڕیورساید لە ۲۷ی نیسان تاکوو ۱ی ئایار بەرانبەر ۷ تاکوو ۱۱ی گوڵان لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین و بە بەڕێوەچوونی خولی فێرکاری و نمایش کردنی فیلمه درێژ و کورت و ئەنیمەیشن و دۆکیومێنتارییەکان و دانیشتنە پرسیار و وەڵامەکانی ئۆنلاین لە ڕیورسایدی ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەڕێوە دەچێت.
نۆزدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕیورسایدی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۰۲، باشترین فیلمی نێودەوڵەتی و سەربەخۆی سەردەمی هێناوە بۆ ناوچەی کالیفۆڕنیای باشوور، خێراترین ناوچەی گەشە کردووی ئەمریکا و هەروەها بەدووی فیلمە هەمەڕەنگ و لە بشێوییە کۆمەڵایەتییەکان و پێکدادانە مرۆییەکان و بوێری ڕۆحی مرۆڤ و فیلمە نهێنی ئامێز و ترسینەرەکانە.
گۆڕانکاری لە کوشتارگە یەکەمین فیلمی درێژی جەواد دارایی_ە و هەر وەک فیلمە کورتە ئاوانگاردەکانی خۆی، خۆی کاری دەرهێنان و نووسین و کامێرا و تکنی کالری گۆڕانکاری لە کوشتارگە ی ئەجام داوە.
گۆڕانکاری لە کوشتارگە پێشتریش لە چەندین فستیڤاڵی دیکە وەکوو چل و دوویەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئێفێبو، بیست و دوویەمین فستیڤاڵی ئێسکە ڕووتەکان، هەڤدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاسیایی ئەمریکی هیوستۆن،چواردەیەمین فستیڤاڵی فیلمی منداڵانەکانی بەنگلادیش، هەفتادو چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سالرنۆ، پانزەیەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی قبرس و هەروەها پانزەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ماربێلا نمایش کراوە.
فەریبا تالبی، سەعید ئەحمەدی، فەریبا تۆرکاشوەند، فوژان ئەحمەدی، مەهشید خۆسرەوی، ئیمان سەڕاف، ئارەزوو بلالی دێهکۆردی، فەرەحناز مەنافی زاهر، ڕەحمەت شەکەرخەندە، سارینا یوسفی، محەمەد ئقلیمی بابا نەزەر، ئەمیر عەباس قەزایی، ئاوین کوە زادە، عەسەل شەکەری، خۆرشید حەق مۆرادی، وانیا عەلیزادە و هەروەها نادیا کۆلیوەند لەم فیلمەدا ڕۆڵیان گێڕاوە.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمه لەلایەن کۆمپانیای دیاکۆ فیلم-ەوە دەبێت.
هۆنراوەی مانگای سپی بانگهێشتی فستیڤاڵی ترایبکا کرا
فیلمی هۆنراوەی مانگای سپی لە دەرهێنانی بێهتاش سەناعی ها وەک نوێنەری سینەمای ئێران بەشداری لە بیستەیەمین خولی فستیڤاڵی گرنگی ترایبکا لە وڵاتی ئەمریکا دەکات.
بیستەیەمین فستیڤاڵی فیلمی ترایبکا کە بڕیارە، ئەمساڵ لە ڕێکەوتی ۹ تاکوو ۲۰ی حوزەیران (۱۹ تاکوو ۳۰ی جۆزەردان) بەڕێوە بچێت لیستی ۶۶ فیلمی بەشداربووی لەم ڕووداوە سینەماییە کە بریتیە لە ۵۵ نمایشی یەکەمی جیهانی، ڕاگەیاند و فیلمی هۆنراوەی مانگای سپی لە دەرهێنانی بێهتاش سەناعی ها یەکێک لە فیلمە بەشداربووەکان دەبێت لە بەشی “هەفتەی ڕەخنەگرانی ترایبکا”
پێشتریش و لە حەفتاویەکەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی بەرلین ئەم فیلمە یەکێک لە ۱۵ فیلمەکانی بەشی ڕکابەرایەتی سەرەکی بوو.
کورتەی چیرۆکی فیلمی هۆنراوەی مانگای سپی لە پرۆدیسۆریی غۆڵامڕەزا مووسەوی بەم شێوەیەیە: مینا ژنێکی سی و پێج ساڵانە کە هاوسەرەکەی لەبەر کوشتنی بەئەنقەست قیساس کراوە، ئێستا ژیانێکی دژوار و نائۆمێد تێدەپەڕێنێت. ئەو دۆخە کاتێک ئاڵۆزتر دەبێت کە پیاوێک بە خستنەڕووی چەندین بەڵگە، دان بە چەندین بابەتدا دەنێت کە ژیانی مینا بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات.
مەریەم موقەدەم، عەلیڕەزا سانی فەڕ، پوریا ڕەحیمی سام، فەرید قوبادی، لەیلا فەرهاد پور، سودە ئەزقەندی، ئەمیر شەریعەت، ماهور ئەحمەدی، محەمەد حەیدەری، زەهرا پەرهوون، ئیبراهیم گەلەدار زادە، سومەیە بورجی، مەهدی پیلەوەری، ماندانا موعزی پور، سمکۆ ڕەوشەنی و هەروەها ئاوین ڕەوفی پور لەم فیلمی سینەماییەدا ڕۆڵ دەگێڕن و کۆمپانیای فەرەنسی “Totem Films” مافی بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی فیلمی “هۆنراوەی مانگای سپی” هەیە.
فستیڤاڵی فیلمی ترایبکا دوو هەفتەی ڕابردوو و پاش ڕووداوەکانی پەیوەست بە هێرشەکانی ۱۱ سێپتامبەر دەستی پێکرد و ئێستا بووەتە یەکێک لە فستیڤاڵە گرنگەکانی فیلمە سەربەخۆکان لە جیهان.
“ڕابێرت دنیرۆ” و ” جین ڕۆزنتاڵ” دامەزرێنەری ئەم فستیڤاڵی سینەماییەن.