جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

فین باخێکی سەرنجڕاکێش لە شاری کاشان ی ئێران

جام کوردی – باخی فین لە بەناوبانگترین و گرنگترین ڕاکێشیگەلی سرووشتی شاری کاشانە لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کە نەک تەنیا وەک ئاسەوارێکی نیشتمانی لە سەر ئاستی ئێران تۆمار کراوە بەڵکوو لە ڕیزی 9 باخی ئێراندایە کە لە سەر ئاستی جیهان ناویان تۆمار کراوە.

نیسان 23, 2021
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باخی فین هێندە جوانە کە وەک نموونەی تەواو و هەرە جوانی باخەکانی ئێران ناوی دەبەن. ئەم باخە بە هۆی دارە بەرزەکان و هەروەها ئاوێکی زۆر و بەردەوام بە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری دادەنرێت، بە تایبەت کە قاوەخانەیەکی تێدایە و بە خواردنەوەی چا و قاوەیەک چێژی زیاتر لە سەردانیکردنی ئەم باخە وەردەگیردرێت.

بەدەر لەمەش چەندین بینای مێژوویی وەک خەڵوەتخانەی کەریمخانی، حوشترگەڵوی قاجاڕی، دابەشکردنی ئاو و مۆزەخانەی نیشتمانی کاشان لەم باخەدایە کە سرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت. بەڵام ناوبانگی باخەکە زیاتر بەوەیە کە شوێنی کوژرانی ئەمیر کەبیر سەرۆک وەزیرانی ناسراوی ئێرانە کە لە گرنگترین ڕووداوە مێژووییەکانی ئەم باخە هەژمار دەکرێت.

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

باخی فینی کاشان بناسین:

باخی فین لە شوێنە گەشتیارییەکانی کاشانە کە لە ساڵی 1314 ی کۆچی هەتاوی لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکان و لە ساڵی 1390 ی کۆچی هەتاوی – 2011 – لە ڕیزی ئاسەوارە جیهانییەکاندا تۆمار کراوە. ڕوبەری ئەم باخە 33 هەزار و 799 مەتری چوارگۆشەیە و زۆر شکۆمەندانە و شاهانە درووست کراوە و بەم هۆیەوە بە باخی شاهانەش ناوبانگی دەرکردووە.

کاتێک سەردانی ئەم باخە دەکەیت، بەدەر لە جوانییەکی ڕادەبەدەر، ڕوبەڕوی چەند سەدە مێژووی ئێرانیش دەبیتەوە.

مێژووی باخی فینی کاشان:

ناوچەی فین بە هۆی هەبوونی ئاوی پێویست و بەردەوام، بە درێژایی مێژوو جێی سرنجی پاشا و دەسەڵاتدارانی کۆنی ئێران بووە. مێژووی ئەم باخە دیار نییە و هەندێک کاتی درووستکردنی بۆ سەردەمی ئەردەشێری بابەکان دەگەڕێننەوە، بەڵام لە بەڵگە مێژووییەکاندا یەکەم ئاماژەی درووستکردنی باخی فین پەیوەندی بە سەردەمی یەعقوبی لەیسی سەفارییەوە هەیە کە باسی کاونیاو و باخێکی لە بیابانەکانی ناوەڕاستی ئێران کردووە.

بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان، ژمارەیەک لە شارەزایان ڕایانگەیاندووە کە ئەم باخە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئالی بویە بونیاد نراوە و هەندێکی دیکە بۆ سەردەمی ئیلخانییەکانی دەگەڕێننەوە، بە تایبەت یاقوت حەمەوی لە مێژوونووسانی سەدەی حەوتی کۆچی مانگی، سەبارەت بە گەشتی خەڵکی کاشان لە باخی فیندا نووسراوی هەیە.

سەردەمی سەفەوییە:

لە کۆتایی سەرۆکایەتی شا تەهماسب لە ساڵی 951 ی کۆچی هەتاوی، باخی فین بە هۆی بوومەلەرزەیەکی گەورەوە زیانێکی زۆری پێگەیشت و ئەوەی کە ئەمڕۆ بە باخی کۆن ناسراوە، لە ڕاستیدا ئاسەواری هەمان بوومەلەرزەیە کە لە چەند سەد مەتری باخی فیندایە.

لە سەردەمی شا عەباسی یەکەم، گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەی باخەکە درا و باخی فینی نوێ بونیاد نرا. بۆ ئەم باخە چەندین تاوەری بەرز درووست کرا و مەودای نێوان باخی کۆن و نوێ کرایە شەقام و گۆڕەپانێکی گەورە کە بۆ چەندین کێبەڕکێ کەڵکی لێ وەردەگیرا.

شا عەباس بۆ ڕێگری لە مەترسی لافاو، فەرمانی درووستکردنی بەنداوێکی لە یەک کیلۆمەتری باشوری باخەکە دەرکرد و ئێستاش ماوەتەوە. لە کتێبی ئاسەوارە مێژووییەکانی قەزاکانی کاشان و نەتەنز لە حەسەن نەراقی ئاماژە بە درووستکردنی کۆشک و تاوەرەکانی باخی فین دراوە.

لە پاش شا عەباس و لە سەردەمی شا سەفی و شا عەباسی دووەمیش کاری پەرەپێدانی باخەکە درێژەی هەبووە. شا سولێمانی سەفەویش بە هەمان شێوە ڕۆڵی لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتری باخی فیندا هەبووە، ناوبراو فەرمانی درووستکردنی سەکۆیەکی لە نزیک کانیاوی فینی دەرکرد کە ئەمڕۆ بە ناوی کانیاوی سولێمانییە ناسراوە.

سەردەمی زەندییە:

باخی فینی کاشان لە کۆتایی سەردەمی سەفەوییەکان تا سەردەمی زەندییەکان لە ئاوەدانکردنەوەی خۆی ڕاوەستا تا ئەوەی کە کەریمخانی زەند فەرمانی بۆ قایمقامی ئەو کاتەی کاشان دەرکرد کە باخەکە نۆنەژ بکاتەوە. هاوکات بینایەکی نوێ بە ناوی خەڵوەتخانەی کەریمخانی لە باخەکە زیاد کرا.

سەردەمی قاجاڕ:

زۆربەی بیناکانی نێو باخی فین لە سەردەمی فەتحعەلی شای قاجاڕ درووست کراون کە حەزێکی زۆری لە باخ و کانیاوەکەی هەبووە. بە پێی فەرمانی ناوبراو، قایمقامی کاشان بۆ هەندێک گۆڕانکاری شاهانە لە باخەکە ڕاسپێردرا، هەر بۆیە حەمامێکی بچووک لە نزیک حەمامی سەفەوی، بینای حوشتر گەڵویی لە تەنیشت خەڵوەتخانەی کەریمخانی بونیاد نرا.

محەممەد شای قاجاڕیش لە ساڵی 1256 ی کۆچی مانگی فەرمانی نۆژەنکردنەوەی باخەکەی دەرکرد. بینای شانشین و حەوزی جۆشان لە سەردەمی ئەودا درووست کراون.

بینای بادگیر یان کتێبخانەی ئەمڕۆ، نۆژەنکردنەوەی حەمامی گەورە و بچووک و کاشییە حەوت ڕەنگەکانی نێو ئەو حەمامانە لە دەسکەوتەکانی سەردەمی قاجاڕن.

سەردەمی پاڵەوی:

لە سەردەمی پاڵەوی لە ساڵی 1314 ی کۆچی هەتاوی باخی فین لە سەر ئاستی نیشتمانی ئێران تۆمار کرا. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە گرنگییەکی زیاتر بەم ئاسەوارە مێژووییە بدرێت، هەروەها چەندین بەشی باخەکەش لە ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی نۆژەن کرایەوە.

سەردەمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران:

ساڵی 1387 ی کۆچی هەتاوی چەندین کاری نۆژەنکردنەوە و دانانی کامێرای چاودێری لەم باخەدا کراوە و ساڵی 1389 لە سەر ئاستی جیهان تۆمار کرا.

کوژرانی ئەمیر کەبیر:

محەممەد تەقی فەراهانی ناسراو بە ئەمیر کەبیر کە سەرۆک وەزیرانی سەردەمی نەسرەدین شای قاجاڕ بووە، ڕۆڵێکی گرنگی لە ئاوەدانی ئێرانی ئەوە سەردەمەدا هەبووە و هەندێک پرۆژە و هەنگاوی ستراتیژیی وەک دامەزراندنی قوتابخانەی دارئەلفنون، ڕێکخستنی سوپا، دابەشکردنی ئاوی کەرەج، دیاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دیوانی شاهانە و …. لە سەر دەستی ئەو جێبەجێ کراوە. ئەو کە کەسێکی نزیک لە شا و خزمەتێکی زۆری بە ئێران دەکرد دوژمنانێکی زۆریشی هەبوو، وەک دایکی شا و لە ئاکامدا پاش دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بۆ شاری کاشان دوور خرایەوە و دوا جاریش کاتێک لە حەمامی فیندا بوو لە لایەن ناحەزانیەوە کوژرا. ئەو کات لە شاری کاشان حەوت ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەێندرا و تەرمەکەی لە 20 ی بەفرانباری 1230 ی کۆچی هەتاوی لە ئیمام زادە حەبیب بن موسای کاشان بە خاک سپێردرا بەڵام دوو ساڵ پاش ئەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بۆ شاری کەربەلا گوازرایەوە و لە مەزاری پیرۆزی ئیمام حوسێن (ع) بە خاک سپێردرایەوە./.

Previous Post

پاڵاوگەیەکی ئێران کە گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکای بێ کاریگەر کرد

Next Post

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020