بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فستیڤاڵی FOLCS کە بە ناوی ئەنجومەنی ژیان، کلتوور و کۆمەڵگای ئەمریکا ناسراوە، بە بەشداری ئاکادیمای فیلمی نیۆیۆرک، هەموو ساڵێک چەندین فیلمی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهان بە بابەتی حەق، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ ڕکابەرایەتی تێدا دەکەن.
تەختی شین (تخت آبی) لە دەرهێنانی عەلیڕەزا کازمی پوور خەڵاتی دوویەمی باشترین فیلمی فستیڤاڵەکەی بەدەست هێنا.
هەروەها ژەنیار (نوازندە) له دەرهێنانی مەحسین مێهری دروی_ش توانی خەڵاتی باشترین فیلمنامەی فستیڤاڵەکە و خەڵاتی هەڵبژێردراوی بینەرانی فستیڤاڵەکە بەدەست بهێنێت./.