بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی شەهید عێزەدین قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بە توندی هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی.
لە بەیاننامەیەکی کەتائیبی قەسامدا هاتووە کە ئێمە بەو دوژمنەی کە وا بیر دەکاتەوە دەتوانێت لە مزگەوتی ئەقسا و بە سەر خەڵکی ئێمەدا دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت، دەڵێین کە پشوودرێژی ئێمە تاقینەکاتەوە، ئێمە بۆ قودس خوێن و گیانی زۆرمان داوە و لە ڕێگای بەرگری لەم شارە سەرجەم هاوکێشەکان تێکدەدەین.
کەتائیبی قەسام جەختیکردووەتەوە کە بە وردی چاودێری هێرش و دەسدرێژییەکانی زایۆنیستەکان لە قودس دەکەین و بەو خەڵکە خۆڕاگرەش دڵنیایی دەدەین کە بە هەموو هێزێکەوە لە پشتیان دەبین.
لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەرخۆدانی گەل لە شاری قودس مزگێنی سەرکەوتنی گەورە دەدات و بە یارمەتی خودای گەورە وانەیەکی لەبیرنەکراو بە دوژمنی زایۆنیستی دەدرێت./.