بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی سعوودیە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا بن یەحیا موعەلمی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی کردووە.
باڵیۆزی سعوودیە لە میانەی وتەکانی خۆیدا داوای لە ئێران کردووە واز لە سیاسەتی ناوچەیی خۆی بێنێت و لە دانوستانەکانی ناوەکی جیدی بێت.
موعەلمی داوایکردووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێکەوتنێکی بەهێزتریان لە گەڵ ئێران هەبێت و نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکە لە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لە بەرچاو بگیردرێت./.