بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی – کەیوان میهرەگان زیاتر لە دوو ساڵ، تێڕوانینەکانی پسپۆڕانی بواری مۆسیقا، هەڵبەست و کۆمەڵناسی و شایەتیدەرە مێژوییەکانی ڕووداوەکانی کۆ کردووەتەوە و دۆزراوەکانی گێڕاوەتەوە.
لەم دۆکیومێنتاریەدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی مۆسیقا، سیاسەت و کلتوور وەک شایەتیدەرانی مێژوویی ڕووداوەکان، بیرەوەری و تێڕوانینی خۆیان دەگێڕننەوە. دروستکردنی ئەم دیکۆمێنتاری ۱۲۹ خولەکییە، ۳۵ مانگی خایاندووە.
کەیوان میهرەگان، هەڵبەستوان و دروستکەری دۆکیومێنتار بەر لە “سیاوەش لە ئاگر” دەرهێنانی دۆکیومێنتارەکانی ” دژی بیرەوەرییەکان” و “قابەکان” و … کردووە./.