بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق بە مەبەستی واژۆکردنی چەند گرێبەستێکی نوێ سەردانی ئێران دەکات.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە حەنتوش لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات و پێشبینی دەکرێت کە گرێبەستی نوێ لە نێوان هەر دوو وڵات لە بواری وزەدا واژۆ بکرێت.
بە پێی چەند گرێبەستێک بەشێک لە پێداویستی گاز و کارەبای عێراق لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت.
ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە تەوەری سەرەکی دانوستانەکانی وەزیری کارەبا لە تاران لە سەر هاوردەی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا دەبێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە میکانیزمی پێدانەوەی قەرزەکانی ئێران ئامادەیە و بەغدا داوای هاوردەی زیاتری وزە لەم وڵاتە دەکات./.