بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێهزاد باباخانی وتی: گەشەی هەناردەی پارێزگای کرماشان لە هەلومەرجی گەمارۆ و سزا نایاساییەکانی ئەمریکا و هەرەوەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جێی گرنگی و بایەخە.
ناوبراو وتی: کرماشان خاوەنی پێنج خاڵی سنوری فەرمی پەروێزخان، خۆسرەوی، شێخ سڵە، شۆشمێ و سومارە کە بوونەتە دەرفەتێکی لەبار بۆ هەناردەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەم پارێزگایە.
باباخانی وتی کە گەشەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی بەندە بە هەبوونی پلانی هەناردەوە و ئیدارەی پارێزگای کرماشانیش هەوڵی مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە دەدات./.